هاتوچۆی هەولێر هۆشداریدا

رێگای تونێلی میراوە بەکار مەهێنن تا قیرتاوکردنی تەواو دەبێت

ژووری هەواڵ

بە هۆی قیرتاوکردنی دەروازەی تۆنێلی میراوە رێگاکە تەسک بووەتەوە و لۆدێکی زۆر کەوتووەتە سەر رێگاکە بۆیە هاتوچۆی رێگای بەدیلی دیاری کردووە بۆ شۆفێران.

هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، کاری ئەو قیرتاوکردنە شەقامەکەی بە تەواوی تەسک کردووەتەوە بۆیە داوا لە شوفێران دەکەن رێگای شێخ توراب و رێگای مامە جەلکە هیران بەکار بهێنن تا کاری قیرتاو کردنەکە تەواو دەبێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، کارکردن لە رێگاکە کاتژمێر 8:00ـی بەیانی کۆتایی پێدێت و شەقامەکە ئاسایی دەبێتەوە.