رێگای بەدیل بۆ شۆفێران دروست دەکرێ

بۆ ئەندەرپاسی سەهۆڵەکە تابلۆ و لەوحەکان داگیران

رازاو محەمەد – سلێمانی

وەک ئامادەکاری بۆ دەستبەکاربوونی کرێکار و ئەندازیاران لەسەر ئەندەرپاسی سەهۆڵەکە، تابلۆ و لەوحەکانی دەورووبەری شەقامەکە داگیران.

هەر لە ئێستاشەوە ئیش لە گەڕەکەکانی دەوروپشتی جادەی سالم دەکرێت، بۆ ئەوەی لەکاتی داخستنی شەقامەکە، هاتوچۆ پەکی نەکەوێ و وەک رێگای بەدیل بەکاربهنرێن، بەقسەی ئەنجومەن حسێن وتەبێژی شارەوانی سلێمانی، زیاتر لە 7 ملیار و 800 ملیۆن دینار بۆ پڕۆژەکە تەرخانکراوە، ماوەی جێبەجێکردنی 450 رۆژە و دەبێت کۆتایی ساڵی داهاتوو و رێک رۆژی 14.12.2027 تەواو ببێت.

پڕۆژەکە لەلایەن کۆمپانیای سوپەر پاوەر و بەسەرپەرشتی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ئەنجام دەدرێت.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری