"نه‌مانتوانیوه خاوه‌ن پڕۆژه ببینین"
قوتابخانه‌یه‌كی توركی كێشه‌ی بۆ گه‌ڕه‌كی فه‌رمانبه‌ران دروستكردووه
ئەحمەد شەمزین- هەولێر
دانیشتوانی گەڕەكی فەرمانبەران، كەرتی دە هەزاری له هه‌ولێر ناڕازیین له‌وه‌ی قوتابخانەی تایبەتی ئەهلیی توركی لە بەردەم ماڵەكانیان دروست ده‌كرێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆڵانه‌كانیان ته‌سك ده‌كرێته‌وه و باخچه‌كانیان تێكده‌درێت، ئه‌مه جگه نرخی خانووه‌كانیان ده‌شكێ و زه‌ره‌ر ده‌كه‌ن.
هیوا عەبدوڵا هاوڵاتییه‌كی گه‌ڕه‌كه‌كه‌یه و بۆ 964 وتی، “ژینگه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كه بۆ دروستكردنی قوتابخانه لەبار نییە، نامانەوێت قوتابخانەكە دروست بكرێت، لەسەر نەخشە خزمەتگوزارییە و ئەگەر هەر دروستیش دەكرێت با 10 مەتر بكشێنەوە له شه‌قام، ئەوكات دەتوانین باخچە دروست بكەین، جگه له‌وه‌ی دروستكردنی قوتابخانه‌كه دەبێتە دابەزینی نرخی خانووه‌كانیشمان .”
وتیشی، ئێمه پێویستمان به پڕۆژه و خزمه‌تگوزاریی دیكه‌یه نه‌ك قوتابخانه.
هاوڵاتییه‌كی دیكه، كه نه‌یویست ناوی بهێنرێت، ده‌ڵێت، قوتابخانه‌ی مه‌عاریفی توركی له گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان دروست ده‌كرێت، په‌یوه‌ندییان به زۆر لایه‌ن كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگیان ببیستن، چونكه دروستكردنی قوتابخانه‌كه زیان به خانووه‌كانی ئه‌وان ده‌گه‌یه‌نێت و لۆدێكی زۆریش ده‌كه‌وێته سه‌ر شه‌قامه‌كانی گه‌ڕه‌كه‌كه.
ئازاد تۆفیق دانیشتوویه‌كی دیكه‌ی گەڕەكی فەرمانبەرانە و ئه‌و ده‌ڵێت، “كێشەمان نییە لەگەل دروستكردنی قوتابخانەكە، بەڵام كۆڵانەكە بچووك دەبێتەوە و شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێلی خۆمان نامێنیت، هەر خانوویه‌كیش نرخی به لای كه‌مه‌وه دوو دەفتەر دادەبەزێت”.
هه‌ر لەم بارەیەوە ئەمڕۆ چوارشەممە 14.10.2026 بەرگەشت ئاكرەیی وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان بۆ964 وتی،” كەیسی دروستكردنی ئەو قوتابخانەیە لەلای ئێمە نەماوە و دەبێت وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی شارەوانی بێنە سەرخەت.”
كارزان عەبدولهادی سەرۆكی شارەوانیی هەولێر له باره‌ی ئه‌م كێشه‌یه‌ی گه‌ڕه‌كی فه‌رمانبه‌ران به 964ی وت، ئەم زەوییه هی حكومەتە و شارەوانی مامەڵەی پێوە دەكات، ئێستاش خەریكی جێبەجێكردنی داوای ئەو هاولاتییانەین كە دەڵێن پێنج مەتر بۆمان بكشێننەوە.
964 په‌یوه‌ندی به وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ش كرد، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی وه‌ڵامنه‌دایه‌وه.
هاوكات سەرپەرشتیار و ئەندازیارانی پرۆژەكەش ئامادە نەبوون هیج لێدوانێك بدەن.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا