پارەی موچەی مانگی 9 خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم - وێنە؛ ئەرشیف
ئەمڕۆ خشتەی موچە بڵاودەکرێتەوە
پارەی موچەی مانگی 9 خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم
شۆڕش قادری
پارەی موچەی مانگی 9 خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم کە 835 ملیار و 553 ملیۆن دینارە و هەر ئەمڕۆش خشتەی موچە بڵاودەکرێتەوە.
کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 8.10.20206 بڕی 835 ملیار و 553 ملیۆن دینار وەک تەمویلی موچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێم خراوەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
هەرچەندە وەزارەتی دارایی لە سەرەوەی راگەیەنراوەکە نووسیویەتی موچەی مانگی ئەیلول بەڵام لە دەقی ناو هەواڵەکە هەڵەکی کردووە و نووسیویەتی، “تەمویلی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆران”.
وەک وەزارەتی دارایی دەڵێت، هاوشێوەی چەند مانگی ڕابردوو وەزارەتی دارایی فیدراڵ بڕی 120 ملیار دیناری وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی ئەیلول لە کۆی تەمویلی موچە بڕیوە.
هەروەها بڕی چوار ملیار و 961 ملیۆن دیناری لە تەمویلی موچەی مانگی ئەیلول نەناردووە کە بریتییە لە شایستەی موچەی مانگەکانی رابردووی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی.
وەزارەتی دارایی راشیگەیاندووە، هەر ئەمڕۆ خشتەی موچە بڵاودەکەنەوە.
دەقی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە خوارەوە؛