دۆلار به‌رزبووه‌وه و بازاڕ شڵه‌ژاوه
هاوڵاتیانی كوردستان له گرانبوونی كه‌لوپه‌ل ده‌ترسن
ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د – سلێمانی
له‌گه‌ڵ به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دینار له لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه، هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ست به ترس و دڵه‌ڕاوكێ ده‌كه‌ن به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی كه‌لوپه‌ل و خۆراك، ئه‌وان نیگه‌رانن له بڕیاره‌كه و چاوه‌ڕێی داهاتوویه‌كی نادیار ده‌كه‌ن.
قادر حه‌مه‌سه‌عید هاوڵاتییه‌كی سلێمانییه و به 964ی وت، كاریگه‌ریی بڕیاره‌كه هه‌ر ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به رووخساری خه‌ڵك و بازاڕه‌وه دیار بوو.
وتیشی، به‌داخه‌وه ئێمه فێری گرانی و ده‌ستبڕینی خه‌ڵكین”
پوره كه‌تان كه‌ریمیش به نیگه‌رانییه‌وه هاتبووه بازاڕ و ده‌ڵێت، هه‌رچی بكڕێت گران بووه و هه‌ژارانیش خه‌میان زیاتره.
هه‌رچی رزگار ئیبراهیمه، كه ئه‌ویش له سلێمانییه، به 964ی وت، ده‌بوو حكومه‌تی عێراق موچه‌ی كه‌مبكردایه‌وه نه‌ك نرخی دۆلار به‌رزبكاته‌وه، چونكه به‌م شێوه‌یه مووچه‌خۆر پاره‌كه‌ی به‌های كه‌متر ده‌بێ و كه‌لوپه‌لیش به‌بۆنه‌ی گرانكردنی دۆلاره‌وه نرخیان به‌رز ده‌بێته‌وه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا