" نۆژەنکردنەوەی مزگەوت لەناو رۆحماندایە"

مزگەوتە بەناوبانگەکەی هەولێر نۆژەنکرایەوە

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

مزگەوتی رەشید موفتی کە یەکێکە لە مزگەوتە رەسەن و بەناوبانگەکانی شاری هەولێر، دوای حەوت مانگ لە کارکردنی بەردەوام بە تەواوی نۆژەنکرایەوە و کرێکارەکانیش دەعوەت کران.

ئیحسان موفتی، کوڕی قازی و موفتی هەولێر بۆ 964 وتی؛ پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەکە حەوت مانگی خایاندووە، بەڵام بەهۆی ئەشق و خولیایان بۆ خزمەتکردنی ماڵی خوا، وەکو حەوت ڕۆژ تێپەڕیوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، “نۆژەنکردنەوەی مزگەوت لە ناو ڕۆحماندایە و ئەم شوێنە موڵکی خوالێخۆشبوو رەشاد موفتی بووە و خۆشترین یادگارییەکانمان لێرەیە.”

لەبارەی گۆڕانکارییەکانەوە، ئیحسان موفتی روونی کردەوە کە شێوازی فەراهمکراوی پێشتری مزگەوتەکەیان گۆڕیوە بۆ دیزاینێکی تازە،  ناوماڵ و دەروازەی سەرەکیی مزگەوتەکە گۆڕدراوە و بە گوڵ و گوڵزار رازێنراوەتەوە، بەجۆرێک هەر کەسێک سەردانی دەکات هەست بە شکۆ و هەیبەتی ماڵی خوا بکات.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح