لە ئەمڕۆوە کاری پێدەکرێت
بانکی ناوەندی عێراق نرخی نوێی فرۆشتنی دۆلاری دیاریکرد
964+
کاکەلاو عەبدوڵا
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە بانکی ناوەندی عێراق نرخی فرۆشتنی دۆلار بەرامبەر بە دیناری دیاریکرد و فرۆشتنی هەر دۆلارێک بەرامبەر 1520 دینار دیاریکراوە.
دوێنی سێشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی خۆیدا نرخی دۆلاری بەرامبەر دینار دیاریکرد و ئێستا بە فەرمی 100 دۆلار لە بەرامبەر 152 هەزار دینارە و ئەمڕۆ دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
بەپێی بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، نرخی کڕینی دۆلار لە وەزارەتی دارایی 150 هەزار دینارە بەرامبەر هەر 100 دۆلارێک، نرخی فرۆشتنی بە بانکەکان 151 هەزار و فرۆشتنیشی بە هاوڵاتییان 152 هەزار دینارە.