لە دۆلارەوە بۆ میسى تا دەگاتە حوسییەکان

ورد و درشت؛ شەوى رابردوو زۆر شت روویدا

وریا فەتاح

درەنگانێکى شەوى رابردوو و ئەم بەرى بەیانە هەندێ شت روویانداوە و رەنگە ئێوە ئاگادارى نەبن، ورد و درشت پێتان دەڵێین:

📌ئەوەى پەیوەندى بە گیرفانى تۆوە هەیە، ئەم بڕیارەیە کە بانکى ناوەندی عێراق داویەتى، نرخی فرۆشتنی دۆلارى بەرامبەر بە دینار دیاریکرد و فرۆشتنی هەر 100 دۆلارێک بەرامبەر152 هەزار دینار دیاریکراوە

📌بڕیارەکە نرخى دۆلاری فڕاند و ئێستا لە بازاڕەکانى کوردستان، نرخى دۆلار بە خێرایى بەرز بووەوە.

📌ماڵئاوایى لیۆ مێسى لەم بەرى بەیانییە، ئەوەش رووداوێکى گرنگ بوو، ئیتر جارێکى تر سەماى تانگۆ ناکات و بە درێسى ئەرجەنتین نایبیننەوە

📌ئەم بەرەبەیانییە، یادى هێرشەکەى 7ـى ئۆکتۆبەر بوو کە حە*ما*س کردییە سەر ئیسرائیل و نزیکەى 1200 کەسى کوشت

📌جا هەر ئەم بەرى بەیانە بومەلەرزەیەک لە کەرکوک روویدا

📌شەڕى ح*وس*ییە*کان و هێزەکانى حکومەتى یەمەنیش بەردەوامى هەیە

📌چەکدارانی ح*و*س*ی لە رێگەی دوو موشەکەوە هێرشیان کردووەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی عەدەن

📌لەولاشەوە سعودیە، ژمارەیەک موشەکى بالیستى تێکشکاند کە لە لایەن ح*وس*ییە*کانەوە تێى گیرابوون

📌ئەوەى گرنگە، گەرووى بابلمەندەب بە تەواوەتى لەلایەن هێزەکانى حکومەتەوە کۆنترۆڵکرا

📌هەرچى ترەمپە کێشەى هەیە و دەڵێت کەس نازانێت کێ ئێران بەڕێوە دەبات

📌هەر دوای قسەکانی ترەمپیش، لە دوورگەی قیشم دەنگی تەقینەوە بیسترا