لە گوندێکی سۆران

پۆلیسێک لەسەر دارگوێز کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا

ئاکام غەفوور – سۆران

لە گوندێکی سۆران، پۆلیسێک لەسەر دارگوێز کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا.

سەرچاوەیەک لە پزیشکی دادی سۆران بە 964ـی وت، “کەمێک پێش ئێستا تەرمێک گەیەنراوەتە پزیشکی دادی سۆران کە پۆلیسێکە، تەمەنی 45 ساڵە و لەسەر دارگوێز کەوتووەتە خوارەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسە هەر لە شوێنی رووداوەکە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە و دکتۆر و کارمەندانی نەخۆشخانەی سۆران هیچیان لەدەست نەهاتووە.

بەقسەی کەسوکاری ئەو هاوڵاتییە، لە گوندی پیرئۆمەر لە کاتی گوێزتەکاندن کەوتووەتە خوارەوە و زەبری گەورە بەر سەری کەوتووە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری