پێنجشەممە، لاهور شێخ دادگایى دەکرێت
دانا تەقیەدین، وتەبێژى تیمى پارێزەرانى دەستگیرکراوانى لالەزار بۆ 964:
964+
ئەحمەد محەمەد- سلێمانى
رۆژى پێنجشەممەى ئەم هەفتەیە، دانیشتنێکى ترى دادگایى کردنى لاهور شێخ جەنگى و هاوڕێیانى بەڕێوە دەچێت.
دانا تەقیەدین، وتەبێژی تیمی پارێزەرانی دۆسیەى دەستگیرکراوانى لالەزار بە 964ـى وت،”بڕیارە کاتژمێرى 9:00 بەیانى رۆژى پێنجشەممەى داهاتوو 8.10.2026، لە دادگاى سلێمانى دانیشتنێكی دیكەی دەستگیركراوانی لالەزار لەسەر مادەی 56ی یاسای سزادان بەڕێوە بچێت”.
لەماوەى رابردوودا چەندین دانیشتنى دادگاییى کردنى گیراوانى لالەزار بەڕێوەچووە، بەڵام تائێستا دادگا هیچ بڕیارێکى نەداوە.