کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق گرژی تێکەوت
964+
توانا نەقی
ئەمشەو پەرلەمانی عێڕاق بە مەبەستی دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای نوێی ھەڵبژاردن کۆبوویەوە، بەڵام بەھۆی ناکۆکی لایەنە سیاسییەکان لەسەر داڕشتنەوەی پرۆژە یاساکە گرژی لە ناو ھۆڵی پەرلەمان دروستبووە.
ئێستا ھێزە ئەمنییەکان ھاتوونەتە ناو ھۆڵی پەرلەمان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکە.
بە پێی زانیارییەکانی پەیامنێری 964 لە بەغدا لە کۆبوونەوەکەدا گرژی دروستبووە و بەشیک لە پەرلەمانتارە سەربەخۆکان ناڕازین و دەیانەوێت دانیشتنەکە بە ڕێوە نەچێت ئێستا ھێزە ئەمنییەکان ھاتوونەتە ناو ھۆڵی پەرلەمان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکە.
ئەو پەرلەمانتارانەی کە نارازین داوادەکەن یاساکە وەک هەڵبژاردنی پێشوو بێت و گۆڕانکاری بەسەردا نەیەت واتە دژی سیستمی سانتلیگۆن.
لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکان لەناو هۆڵی پەرلەمانن بۆ هێورکردنەوە و رێگەگرتن لە هەر رووداوێکی نەخوازراو بە هۆی گرژییەکانەوە.