بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر
پرۆژەی مێگەل نرخ و کوالێتی گۆشت رێک دەخاتەوە
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
پرۆژەی مێگەل کە یەکێکە لە پرۆژە گەورە و ناوازەکان بۆ سەربڕین و فرۆشتنی گۆشت لە هەولێر کرایەوە و بەرێوەبەری کوشتارگەی هەولێر دەڵێت کاریگەری لەسەر کوالێتی و نرخیش دەبێت.
هەڵمەت هەمزە بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر بە 964ـی وت، ئەم پرۆژەیە کاریگەرییەکی زۆر باشی دەبێت لەسەر هەولێر و وادەکات گۆشتی هەموو بازاڕ و مارکێت و دوکانەکان وەک یەک بن و نرخیش رێک دەخاتەوە.
وتیشی سەبارەت بە نرخی گۆشت چونکە بازارگانان لە دەرەوە ئاژەڵ دەهێنن و بە دۆلار مامەڵە دەکەن بۆیە لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار نرخی گۆشتیش بەرز دەبێتەوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی