كۆمپانیایه‌كی ناوخۆیی پرێزنتێشنێكی له باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی لافاو له هه‌ولێر پێشكه‌ش كرد
" پاراستنی سەر و ماڵی هاوڵاتیان لە پێشینەی کارەکانمانە"
هه‌ولێر هه‌ر خه‌ریكی مه‌ترسییه‌كانی لافاوه
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بە سەرپەرشتیی پارێزگاری هەولێر، کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی لافاو بەڕێوەچوو، كۆمپانیایه‌كیش رێگەچارە زانستییەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و پاککردنەوەی رێڕەوە ئاوییەکان ده‌خاته‌ڕوو.
راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، ئەمڕۆ دووشەممە 23.11.2026، بە سەرپەرشتیی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەر و نوێنەرانی فەرمانگە خزمەتگوزاری و لایەنە پەیوەندیدارەکان و هه‌روه‌ها ستافى كۆمپانیای ماپکۆم، لە دیوانی پارێزگا، کۆبوونەوەیەکی تایبەت سەبارەت بە پرسی لافاو و چۆنیەتی ئامادەکارییە پێشوەختەکان ئەنجامدرا.
باسی ئه‌وه‌ش كراوه، تیمێک لە ئەندازیاران و شارەزایانی کۆمپانیای ماپکۆم به‌رچاوخستنێكی زانستی و وردیان پێشکەش کرد، بە پشتبەستن بە داتا و نەخشەی تۆپۆگرافی، تێیدا تیشک خرایە سەر سەرجەم ئەو ناوچە و گەڕەکانەی، کە هەستیارن و ئەگەری دروستبوونی لافاو و کۆبوونەوەی ئاویان لێدەکرێت، هەروەها میکانیزم و ڕێگەچارە زانستییەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و پاککردنەوەی رێڕەوە ئاوییەکان، پێش هاتنی شەپۆلەکانی بارانبارین، خرانەڕوو.
راگه‌یاندنی پارێزگا ده‌ڵێت، پارێزگاری هەولێر دەستخۆشی لە ئەندازیاران، شارەزایان و ستافی کۆمپانیا و فەرمانگە حکومییەکان کرد بۆ ئەو توێژینەوە زانستی و ئامادەکارییە وردانەی ئەنجامیان داوە، هاوکات جەختی لەوەش کردەوە کە پاراستنی سەر و ماڵی هاوڵاتیان لە پێشینەی کارەکانیانە و پێویستە سەرجەم فەرمانگەکان بە هەماهەنگییەکی تەواوەوە هەموو رێکارە پێویستەکان بگرنەبەر، بۆ ئەوەی رێگری لە هەر ئەگەرێکی نەخوازراو بکرێت.
له ئێواره‌ی 7.11.2026 بارانێكی زۆر له هه‌ولێر باری، كه به‌پێی راگه‌یاندراوه فه‌رمییه‌كان 80 ملم بووه، به‌م هۆیه‌وه له چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی هه‌ولێر لافاو روویدا و بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی دوو هاوڵاتی، كه یه‌كێكیان منداڵ بوو، هه‌روه‌ها زیانی به ماڵ و موڵک و ئۆتۆمبێلی سه‌دان هاوڵاتی گه‌یاند، هاوكات ئێستا شاره‌زایانی كه‌شناسی له كوردستان، پێشبینیی شه‌پۆلێكی گه‌وره‌تری بارانبارین ده‌كه‌ن له كۆتایی ئه‌م مانگه.