دوای بەنزین نۆرەی غازە و نرخەکەی بەرز بوویەوە
964+
ئەحمەد شەمزین- هەولێر
دوای ئەوەی لە هەفتەکانی رابردوودا نرخی بنزین بە جێگیری مابووەوە، ئەمجارەیان نرخی غاز بۆ ئۆتۆمبێل رووی لە بەرزبوونەوە کردووە و لە هەندێک برنزینخانە و وێستگەی سوتەمەنی لە هەولێر، نرخی یەک لیتر غاز گەیشتووەتە 700 تا 775 دینار.
مانگی هەشت: 425دینار
مانگی نۆ: 575 دینار
مانگی دە: 700 تا 775 دینار
ئەمە لە کاتێکدایە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایگەیاندووە نۆژەنکردنەوەی کێڵگەی کۆرمۆر کاریگەری لەسەر غازی ماڵان نابێت، بەڵام وادیارە بازاڕی غازی ئۆتۆمبێل بە سەختی کاریگەر بووە.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح