کچێکی تەمەن شەش ساڵان لە گەرمیان سووتا و گیانی لەدەستدا

میلاد جەلال- کەلار

کچێکی تەمەن شەش ساڵان لە ناحیەی کۆکس بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵەکەیان گیانی لەدەستدا و تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی کەلار کرا.

سۆران حەمەغەریب، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە 964ى وت،” ئەو کچەی گیانی لەدەستداوە خەڵکی مەندەلین، بە میوانی ھاتونەتەوە ماڵ نەنکی بۆ کۆکس، ئەمشەو ماڵەکەیان سوتاوە و ئەو منداڵە گیانی لەدەستداوە”.

ئێشکگری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار بۆ 964 رایگەیاند، تەرمی منداڵێک بەهۆی سووتانەوە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەکەیان، بەپێی وتەی کەسوکاری منداڵەکە، رووداوەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە؛ ئاگر لە ماڵەکەیان کەوتووەتەوە و منداڵەکەش کە لە ژووری پشتەوە بووە، لەنێو ئاگرەکەدا گیانی لەدەستداوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کرد، خێزانی منداڵەکە بە نەتەوە عەرەبن و نیشتەجێی ناحیەی کۆکسن.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح