"وەدەزانین تەیارەیە و شەڕ دەستیپێکردووەتەوە"
دانیشتووانی بازیان ژیانیان نەماوە بەدەست دەنگەدەنگەوە
ئەحمەد محەمەد – سلێمانی
دانیشتووانی چەند گەڕەکێکی بازیان لە پارێزگای سلێمانی، ژیانیان نەماوە بەدەست دوکەڵ و دەنگەدەنگی کۆمپانیایەکەوە و قایمقامیش دەڵێ، تەحەمولیان هەبێ چەند رۆژێکی دیکە تەواو دەبێت.
پەیامنێری 964 چووەتە قەزاکە و چەند هاوڵاتییەکی دواندووە، ئەوان دەڵێن، 16 ساڵە ئەمە وەزعیانە و جاران کە هەر دوکەڵی مەعمەلەکان بوو، ماوەیەکە دەنگەدەنگیش زیادیکردووە و زۆر جار خەڵک رادەچڵەکێنێ و وادەزانن تەیارەیە و شەڕی ئەمریکا و ئێران دەستیپێکردووەتەوە.
تارق رەشید قایمقامی بازیان بە 964ـی وت، بەدواداچوونیان بۆ بابەتەکە کردووە، بۆیان دەرکەوتووە کە کۆمپانیایەک خەریکی پاککردنەوەی شوێنەکەیەتی و بەوهۆیەوە ئەو دەنگەدەنگە دروستبووە، هیچ چارەیەکی دیکەشیان نییە و پاکککردنەوەکە تاوەکو رۆژی چوارشەممە دەخایەنەێت و دەنگەدەنگەکە تەواو دەبێت.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری