هەواڵەکان
گرانبوونی گاز شۆفڵەکانی بێکار کردووە و دوو رووداویش لە یەک رێگا روویاندا
964+
ژووری هەواڵ
ئەمڕۆ دکتۆرە دانەمەزراوەکانی زۆربەی شار و شارۆچکەکانی کوردستان، بە دروشمی “دانەمەزراندنی ئێمە، سزادانی نەخۆشە” چوونە بەردەم بینای وەزارەتی تەندروستی لە شاری هەولێر و داوایان دەنگیان هەڵبڕی.
دەردى گرانبوونى گاز و بەنزین کەرکوکیشى گرتەوە و ئەمڕۆ خاوەن شۆفڵ و حەفارەکانى شارەکە گردبوونەوە و داوایانکرد بە نرخى جاران گازیان بۆ دابین بکرێت.
ئەمڕۆ و دوێنێ رێگای شاخی قەرەسرد بۆ ئۆتۆمبێلەکان نەهات بووە و تا ئێستا دوو رووداو روویانداوە.
ئۆتۆمبێلێکی ژمارە بەغدا، لە زاخۆ بە کەیفی خۆی زبڵی فڕێدا و هاتوچۆی شارەکەش نەیهێشت بچێت بەسەریەوە و دەستی بەسەردا گرت.