دەستگێڕ و عارەبانچییەکان لەسەر رێگاکان لابران – وێنە؛ سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر
دەستگێڕ و عارەبانچییەکان لابران
رێگاکانی کۆیە و شەقڵاوە و 100 مەتری لە پایتەخت رێکخرانەوە
شۆڕش قادری
هەڵمەتی شارەوانی پایتەخت بۆ لابردنی دەستگێڕ و عارەبانچییەکانی سەر شەقامەکان بەردەوامە و ئەمڕۆ لە رێگاکانی کۆیە و شەقڵاوە چەند کەسێکی دەنگدا و رێگاکانی رێکخستەوە.
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر چەند وێنەیەکی داناوە و نووسیویەتی، بەدرێژایی ئەمڕۆ هەینی 25.9.2026 شارەوانیی سێ چاودێری سنوورەکەی خۆی کردووە، هەر یەکە لە شەقامەکانی 100 مەتری و رێگای سەرەکی کۆیە و رێگای شەقڵاوەی بە تەواوی رێکخستووەتەوە، ئەوەش به هاوکاری پۆلیسی شارەوانیی.
ئەم هەڵمەتەی شارەوانی هەولێر لە مێژەیە دەستیپێکردووە و ناوبەناو ئەو کەسانەی بە عارەبانە یان سەیارێیەکەوە لە قەراغ جادەکان دەوستن و زۆرجار دەبنەهۆی دروستبوونی جەنجاڵی و قەرەباڵغی، لادەبات.