قوتابی و مامۆستایەک لە ناو پۆلی قوتابخانەن - وێنە: بۆ 964 نێردراوە
پەروەردە دەڵێ؛ پەلەیان لێ مەکەن
قوتابییان لە فشاری جلوبەرگی نوێ دەرباز دەبن
ئەحمەد مستەفا
لە ماوەی ئەو رۆژانەی سەرەتای ساڵی خوێندنە، وە خێزانەکان خەریکی ئامادەکردنی پێداویستییەکانی منداڵەکانیانن، بڕیارێکی نوێ لە پەروەردەی سلێمانی هیوایەکی دیکەی خستە ناو ماڵەکان.
پەروەردەی سلێمانی بە نوسراویەکی فەرمی، داوای لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن، لە باخچەی منداڵانەوە تا قوتابخانە و خوێندنگەکان کردووە، کە لە ماوەی دیاریکراودا هیچ فشارێک لەسەر قوتابیان نەکرێت بۆ پۆشینی جل و بەرگی نوێی دیاریکراو لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە.
بەپێی ئەم بڕیارە، دایکان و باوکان تا 10.10.2026 کاتیان هەیە بۆ دابینکردنی جل و بەرگی پێویست، ئامانجی ئەم هەنگاوەش ئەوەیە کە هەڵاوسانی بازاڕ و زیادبوونی فشارە داراییەکان لەسەر خێزانەکان رێگری بکرێت.
لە ماوەی ئەم کاتەدا، قوتابییەکان دەچنە پۆلەکانیان، بەڵام نەبوونی جل و بەرگی نوێ نابێتە هۆی فشار یان مامەڵەی جیاواز لەگەڵیان، هەروەک پەروەردەی سلێمانی بە روونی ئاماژەەی پێی کردووە.
ئەمەش نوسراوەکەیانە؛