لە رووداوێکدا ژنێک گیانی لەدەستدا
سێ کەس بە سەختی بریندارن لە رووداوە هاتوچۆکەدا
964+
دەریا ئەحمەد – کۆیە
نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لەسەر رێگای کۆیە – تەقتەق لە نزیک بازگەی تۆبزاوە رووداوێکی سەختی هاتوچۆ لە نێوان تاکسییەک و بارهەڵگرێکدا روویدا
دیاکۆ هەڵۆ بەرپرسی فریاکەوتن لە نەخۆشخانەی شەهید دکتۆر خالید لە کۆیە بە 964ـی وت، لە رووداوەکەدا ژنێکی تەمەن 40 ساڵ گیانی لەدەستداوە و سێ هاوڵاتی تریش بە سەختی بریندار بوون.
وتیشی، بریندارەکان کە ژنێک و دوو پیاون، بارودۆخی تەندروستیان ناجێگیرە و رەوانەی نەخۆشخانەکانی هەولێر دەکرێن.