لە بەردەم ئیدارەی گەرمیان گردبوونەوە
بژمێرەکانی پرۆسەی سەرژمێری داوای دامەزراندن دەکەن
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
ئەمڕۆ پێنج شەممە، بەشێک لە بژمێرەکانی پرۆسەی سەرژمێری لە بەردەم ئیدارەی گەرمیان گردبوونەوە و داوای دامەزراندن دەکەن.
رەیان خەلیل پێنج ساڵە خوێندنی تەواو کردووە و بەشداری پرۆسەی سەرژمێری کردووە بە 964ـی وت، مافی خۆمانە دامان بمەزرێنن، ئێستا پڕیاری لە جیاتیدانان ھاتووە بۆ ھەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و پەروەردە.
“پێویستە ئێمە لەپێشتربین بۆ دامەزراندن و حەقی خۆمانە”،رەیان خەلیل وای وت.
ئارام جەبار یەکێکی دیکەیە لە بژمێرەکان بە 964ـی وت، “ژمارەمان لە گەرمیان نزیکەی دوو ھەزار کەس دەبێت، لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان کۆبوینەوە و بەڵێنی پێداین دەنگمان بگەیەنێت”.
پێداچوونەوە: توانا نەقی