سلێمانی
قەرەبالغییەکی زۆر بۆ وەرگرتنەوەی کارتی هەژماری من و وەرگرتنی موچە
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
لە یەکێک لە نوسینگەکانی وەرگرتنەوەی کارتی هەژماری من لە سلێمانی کە موچەشی لێ دابەش دەکرێت خەڵكێکی زۆر سەرەیان گرتووە و قەرەباڵغی دروست بووە.
بەشیک لەو کەسانە بۆ 964 قسەیان کردووە و دەڵێن، لە بەیانی زووەوە هاتوون سەرایان گرتووە و بەشێکیان بۆ کارتەکەیە و بەشێکی دیکەیان موچەکەیان لەوێ وەردەگرن.
ئەمە هەر ئەو شوێنەیە کە دوێنێ لەلایەن چەند پاسەوانێکەوە پاڵ نراوە بە خانەنشینانەوە و دواتر بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو کارمەندانە دەستی پێکردووە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی