زەوییەکانی داربەڕوولە دوو هەزار دۆلار دەکەن
فەرمانبەرانی سلێمانی چوار هەزار پارچە زەوییان وەرگرت
964+
ئەحمەد محەمەد – سلێمانی
دابەشکردنی زەوی لە سلێمانی لە ناوچەی داربەڕوولە دەستی پێکرد و لە قۆناغی یەکەمدا 4000 پارچە زەوی بەشێوەی ئەلیکترۆنی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش کرد، بەپێی بەدواداچوونی 964 نرخی هەر پارچەیەک نزیکەی دوو هەزار دۆلاری ئەمریکییە.
ئەو زەوییانە 15 کیلۆمەتر لە سەنتەری شار دوورن و دەکەونە سەر رێگەی داربەڕوولە، ئەگەر بە ئۆتۆمبێل رێ بکەی نزیکەی 20 بۆ 25 خولەکت پێدەچێت تا دەگەیە ناو شار و نرخی هەر پارچە زەوییەکی 150 مەتری لەو سنوورە نزیکەی دوو هەزار دۆلاری ئەمریکییە.
تا ئیستا بە کۆی گشتی 27 هەزار پارچە زەوی لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشکراوە و شارەوانیش دەڵێت، پرۆسەکە بەردەوام دەبێت تاوەکو سەرجەم فەرمانبەرانی سوودمەند، پارچە زەوییەکانیان پێ دەدرێت.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر