100 دۆلار 23 ملیۆن تمەنی ساف کرد
تمەن ماڵوێران بوو و دیناریش سەربەرەوخوارە
964+
شۆڕش قادری
تمەنی ئێرانی کەڵکی نەماوە و 100 دۆلاری ئەمریکی 23 ملیۆن تمەنی ساف کرد.
کەیفی خۆشناو وتەبێژی بازاڕی دراوی هەولێر بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ 100 دۆلاری ئەمریکی بە 23 ملیۆن تمەن مامەڵەی پێوە دەکرێت بە حەواڵە و بە نەختیش 21 ملیۆن و 500 هەزار تمەن دەکات.
بەرامبەر دیناریش، 100 دۆلار بۆ 156 هەزار دیناری عێراقی بەرزبووەتەوە.
964 زانیویەتی ئەمڕۆ لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانیش، یەک دۆلار تا 232 هەزار تمەن رۆیشتووە، واتە 100 دۆلار بە 23 ملیۆن و 200 هەزار تمەنەوە کڕین و فرۆشتنی پێوەکراوە.