لە پێنجوێن گردبوونەوە بوو
بەڵێن بە جوتیارەکان دراو و ئەوانیش رێگەکەیان کردەوە
بڕوا مەجید – پێنجوێن
جوتیارەکانی پێنجوێن و ئەوانەی تەماتەیان چاندووە بە مەرجی جێبەجێکردنی سێ داواکاری رێگە دەرچوون لە قەزاکەیان کردەوە و کە ئەمڕۆ ماوەی دوو کاتژمێر دایانخستن و لە رەنجی ئەمساڵیان ترسان ساغ نەبێتەوە.
دەیانووت، تەماتەی دەرەکی لە بازاڕدا هەیە و بازرگانەکان نایەن ئەوەی پێنجوێن بکڕن، سەرەتا لای عەلوەکەیان گردبوونەوە، دواتر بنە و بارگەیان بۆ دەروازەی شار گواستەوە و رێگە هاتن و دەرچوون لە پێنجوێناین داخست.
عەدنان کاکەڕەش، قایمقامی پێنجوێن بە 964 وت، جوتیاران سێ کێشەیان هەبووە، رێکنەکەوتنی نێوان خاوەن قاتعەکان و جوتیاران بۆ دروستکردنی تاقیگەیەک تا پشکنین بۆ بەرهەمەکان بکات، تا لە بازگەکانی خوارووی عێراق ناچارنەبن پشکنین بکەنەوە و بوەستن.
وەک باسی کرد، یەکێک لە داواکارییەکانی دیکە، رێگیری کردن بووە لە هاتی بەروبوومی دەرەکی بۆ هەرێمی کوردستان، بە قسەی قایمقام، لەگەڵ جوتیاران رێکەوتوون ئەوەی لەتوانای ئەوان بێت بۆیان بکەن، دواتر رێگەکە کراوەتەوە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا