نرخى زێڕ و زیو دابەزین
وریا فەتاح
بەپێی نوێترین داتاکانی بازاڕی جیهانیی کانزا بەنرخەکان، ئەمڕۆ نرخی زێڕ و زیو پاشەکشەیان بەخۆیانەوە بینیوە و دابەزیون. لەگەڵ ئەوەشدا، داتاکانى شەش مانگى یەکەمى ئەمساڵیش هەر لە دژى زێرە و دابەزینى بەخۆیەوە بینیوە.
بۆ ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە 4,390.84 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت. ئەمەش بەراورد بە رۆژى شەممەى کە کۆتا رۆژى هەفتەى بازاڕى زێڕ بوو، 35.13 دۆلار لە نرخەکەی لەدەستداوە، کە دەکاتە دابەزین بە رێژەی %0.79-.
بە هەمان شێوە، زیویش دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، نرخی یەک ئۆنسە زیو گەیشتووەتە 65.64 دۆلار، کە بە بڕی 0.52 دۆلار (بە رێژەی %0.79-) دابەزیوە.
هەرچەندە لە ماوەی 30 رۆژی رابردوودا زێڕ بڕێک قازانجی کردووە و بەرێژەی %1.43 (+62.48 دۆلار) بەرزبووەتەوە، بەڵام گەر سەیری 6 مانگی رابردوو بکەین، دەبینین زێڕ گورزێکی گەورەی بەرکەوتووە و بە رێژەی %13.19- پاشەکشەی کردووە (واتە 671.93 دۆلار لە نرخەکەی کەمی کردووە).