یەک نان 1700 تومەنە

نرخی نان لە رۆژهەڵاتی کوردستان دوو قات گران بووە

رازاو محەمەد

نرخی نان لە رۆژهەڵاتی کوردستان گران بووە و نرخی ئێستای دووقاتی پێشتریەتی، هاوڵاتیانیش دەڵێن دەبێت حکومەت هەرزانی بکات.

فەرهادی حەوتاشی كە خاوەنی نانەوخانەیەكە لە شاری بانە بۆ 964 دەڵێت، نرخی نان گران بووە و نانێک بە 1700 تومەنە و خەڵک زیاتر بە 40 نان دەیبات و بایی 68 هەزار تومەنە هەر ئەو 40 نانە پێشتر بە 34 پێش مانگێک بە 34 هەزار تومەن بووە.

زڵێخای قادری كە یەكێك لە مشتەریەكانی نانەواخانەكەیە و دەڵێت، دەبێت دەوڵەت نرخەكان هەرزان بكات و خەڵکێکی زۆر نانەکەشی پێناکڕدرێت.

لە دوای ململانێی نێوان ئەمریكا و ئێران و رێكنەكەوتنیان گەمارۆی ئابوری زیاتر خراوەتە سەر ئەو وڵاتە و نرخی شتومەك رۆژ بەرۆژ گرانتر دەبێت.

پێداجوونەوە: توانا نەقی