فێستیڤاڵی کەزی و پایزە لە رانیە

شلێر رووەکی شاخەکانی کردووە بە ماددەی پاککەرەوە

فەرمان چۆمانی – رانیە

فێستیڤاڵی کەزی و پایز بۆ بەهرەمەند و دەست رەنگیینەکان لە رانیە بەڕێوەدەچێ، شلێر ناوێک هەرچی رووەکێکی دەستکەوتبێ و کەڵکی ئەوەی هەبێت مادەی پاککەرەوەی لێ بەرهەم بێت، دەستی خستووە و لەوێ بە پاککەرەوە و کرێم دەیفرۆشێ.

جگە لە شلێر، دەیان کەسی خاوەن ئەزموون بە بەرهەمەکانی دەستیان بەشدارن، شلێر یەکێکە لەو خانمە دەستڕەنگینانەی رانیە کە بەگیا سروشتییەکانی کوردستان کۆمەڵێک کرێم و بەرهەمە پاککەرەوەکانی دروستکردووە.

ئەو بە 964ی وت، ماوەی چوار ساڵە لە گژوگیای شاخەکان، بەرهەمی سروشتی پاککەرەو جوانکاری دروست دەکەم، بەبێ ئەوەی هیچ ماددەیەکی پارێزەریان تێکەڵ بکەم، ئەمڕۆ لێرە بەو بەرهەمانە بەشدارم و نرخەکەشیان گونجاوە بەراورد  بە بەرهەمی بیانی.

شلێر، باسی لەوەکرد، بە بەرهەمهێنانی ماددەکان و دەست خستنیان زۆر هیلاک دەبم، لەگەڵ ئەوەشدا هەلی کارم بۆ سێ خانم رەخساندووە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا