لە ناحیەی دەرکار ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و سووتا – وێنە؛ بەرگری شارستانی زاخۆ
تەنیا زیانی ماددی هەبوو
لە ناحیەی دەرکار ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و سووتا
شۆڕش قادری
لە ناحیەی دەرکاری سەربە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و سووتا.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی زاخۆ چەند وێنەیەکی رووداوەکەی داناوە و نووسیویەتی، درەنگانی شەوی رابردوو پەیوەندی بە ژووری کۆنتڕۆڵی بەڕێوەبەرایەتییەکە کراوە و ئاگادار کراونەتەوە لەوەی کە ماڵێک لە ناحیەی دەرکار ئاگری گرتووە.
دوای ئاگادارکردنەوەیان دەستبەجێ تیمێکیان چوونەتە شوێنەکە و ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵ کردووە، بەڵام وەک لە وێنەکاندا دەردەکەوێ، ماڵەکە بەتەواوەتی سووتاوە و هیچیان بۆ دەرنەچووە.
بەرگری شارستانی زاخۆ دەڵێت، ئاگرەکە تەنیا زیانی ماددی هەبووە و ئەندامانی خێزانی ئەو ماڵە بەسەلامەت دەرچوون.