لە رێگاوبانی سۆران

هەر بارهەڵگرێک باری زیادە باربکات دەستی بەسەردادەگیرێت

شۆڕش قادری

هەر بارهەڵگرێک باری زیادە باربکات و لە رێگاوبانی دەڤەری سۆران بێت و بچێت، دەستی بەسەردادەگیرێت.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران لە ئاگادارییەکی تازەدا بۆ هەموو شۆفێرانی بارهەڵگر دەڵێت، با ئاگاداری خۆیان بن و باری زیاد و نایاسایی لە ئۆتۆمبیلەکانیان بار نەکەن کە ببێتەهۆی مەترسی بۆ خۆیان و هاتوچۆکەرانی تر، بەپێچەوانەوە رێکاری یاسایان لە بەرامبەر دەگیرێتەبەر و دەست بەسەر ئۆتۆمبیلەکەیاندا دەگیرێت.

هاتوچۆی سۆران داوا لە شۆفێرانی دیکەش دەکات، بۆ پاراستنی سەلامەتی خۆیان و هاوڵاتیان پابەندی رێنماییەکانی هاتوچۆبن.