"گورگە"ی پێدەڵێن و تەماتە و کولەکە وێران دەکات

گوڵە جوانەکە دەردەسەری بۆ جوتیارانی کوێستانەکانی سۆران دروستکردووە

ئاکام غەفور – حاجی ئۆمەران

کە سەیری دەکەیت، چەندەی بڵێی گوڵێکی جوان و سەرەنجڕاکێشە، بەڵام کە یەخەی بەرهەمە کشتووکاڵییەکان دەگرێت وێرانیان دەکات و بەروە وشکبوونێکی تەواویان دەبات.

بە “گوڵە گورگە” ناسراوە لاسکەکەی رەنگێکی زەردباو و گەلاکانیشی تێکەڵەیەکن لە سپی و مۆر، زۆربەی کات لەناو بەرهەمەکانی وەکو تەماتە و کولەکە (کدو) شین دەبێت.

پورە خەجیج مەحمود، جوتیارێکە ئەمساڵ نزیکەی سێ کیلۆگرام تۆوی کولەکەی لە کوێستانەکانی حاجی ئۆمەران چاندووە، ئەم گوڵە بەوە نیە رووێکی جوانی هەیە چونکە زیانی زۆر بە جوتیاران دەگەیەنێت و هیچ  چارەسەرێکیشی نیە.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن