سەرچاوەیەک: بڕیارێکی ئیدارییە

وەزارەتی کارەبا به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی کارەبای کەرکوکی گۆڕی

کاروان ساڵحی – کەرکوک

وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق به‌ فه‌رمانێكی وزاری، به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی كاره‌بای پارێزگای كه‌ركوكی له‌ پۆسته‌كه‌ی گۆڕی و كه‌سێكی دیكه‌ وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی فه‌رمانگه‌كه‌ ده‌ستنیشان کرد.

بەپێی نووسراوێکی فەرمی کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 27.8.2026 وەزارەتی کارەبای عێراق دەریکردووە، لەیس تەلعەت عەلی به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی كاره‌بای كه‌ركوك گۆڕدرا و لە جێگەیدا ئومێد سوبحی سەبری داندراوە.

سەرچاوەیەک لەناو بەڕێوەبەرایەتی دابه‌شكردنی كاره‌بای كه‌ركوك بە 964 ی راگەیاند، لادانی ئەو بەڕێوەبەرە تەنیا بڕیارێکی ئیدارەییە.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن