500 کەسیان گەشتیارن
لە لافاوەکەى نیپاڵ 1300 کەس بێ سۆراغن
964+
وریا فەتاح
تادێت قەبارەى کارەساتى لافاوەکەى نیپاڵ گەورەتر دەبێت و تا ئەمڕۆ تەرمى 160 کەس دۆزراوەتەوە و 1300 کەسیش بێ سۆراغن کە 500 کەسیان گەشتیارن.
دوێنێ چوارشەممە، رووداوێکی سروشتیی دەگمەن و وێرانکەر ناوچە سنوورییەکانی نێوان نیپاڵ و هەرێمی تبتی سەر بە چینی هەژاند. کە بووە هۆى دروستبوونى لافاوێکى کوشندە.
ئامارى زیانەکان تا ئەمڕۆ بەمشێوەیەن:
160 تەرم دۆزراونەتەوە
1300 کەس بێ سۆراغن
500 کەس لە بێ سۆراغەکان گەشتیارن
178 کەسیان هیندین
65 ئەمریکى
53 ئۆکرانیى
51 مالیزى
35 ئوسترالى
33 بەریتانى
25 کەنەدى