دیمەنێک لە گەرووی هورمز - وێنە؛ ئەرشیف
زیانى گیانى نەبوو
کەشتییەکى نەوتهەڵگر لە گەرووى هورمز بە تەقەمەنییەکى نادیار ئاگرى گرت
964+
وریا فەتاح
دەستەى کەشتیوانى بەریتانى رایگەیاند کە لە گەرووى هورمز بە تەقەمەنییەکى نادیار کەشتییەکى نەوتهەڵگر پێکراوە، بەڵام هیچ زیانێکى گیانى نەبووە.
دەستەکە لە بەیاننامەیەکدا بڵاوى کردووەتەوە کە زانیارییان پێگەیشتووە دەربارەی رووداوێک لە گەرووی هورمز، کە تێیدا کەشتییەكی نەوتهەڵگر بەر تەقەمەنییەکى نەناسراو کەوتووە و بووەتە هۆی كەوتنەوەی ئاگر، كە دواتر ئاگرەکە کوژێنراوەتەوە.
ئاشکراشى کردووە کە هەموو ئەندامانی تیمی کەشتییەکە باشن و لە سەلامەتییان دڵنیا بوونەتەوە.
ئەوەش لە کاتێدایە ئەمریکا پاککردنەوەى تەواوەتى هورمزى لە مینە دەریاییەکان راگەیاند، بەڵام بلۆمبێرگ دەڵێت: هێشتا مینى بەجێماو لە گەرووەکە ماون.