مەولود لە حاجیاوا
بە دەرفەتیان زانیوە و قژ چاکردنیان کردووە بە خۆڕایی
964+
فەرمان مەلاحەسەن – حاجیاوا
لە حاجیاوا ژمارەی سەرتاش، قژ چاککردنیان کردووەتە بێ بەرامبەر، ئەوەش بەبۆنەی لە یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام “د.خ” و بە دەرفەتیان زانیوە.
رێباز حەکیم یەکێکە لە سەرتاشەکان ئەو بە 964ی وت، ئەمڕۆ سەر چاککردنمان کردووەتە خۆڕایی و دەمانەوێت بەم کارە خودا لە خۆمان رازی بکەین.
رێباز ئاماژەی بەوەکرد، لە کاتژمێر 10:00ی بەیانیەوە دەستمان پێکردووە و تا 12:00ی شەو بەردەوام دەبین، زۆربەی ئەوانەی هاتوون بۆ لامان منداڵ بوونە.
لە زۆربەی شار و شارۆچەکەکان، لەناو مزگەوت و بازاڕ گشتییەکان بە شێوازی جیاواز یادی مەولود دەکرێتەوە، ئەمساڵ لە زیاتر لە شەش هەزار مزگەوت یادی مەولود بەرز رادەگیرێت.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا