بەرەو 93 دۆلار دێت

نرخی نەوت سەربەرەوخوارە

شۆڕش قادری

دوای بەرزبوونەوەی نرخی نەوت ل چەند رۆژی رابردوو، ئەمڕۆ سەربەرەوخوار بووەتەوە و نرخی یەک بەرمیل لەسەروو 93 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت

ئەمڕۆ دووشەممە 24.8.2026 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 93 دۆلار و 19 سەنت دیاریکراوە و نرخەکەی بەڕێژەی 1.27٪ دابەزیوە.

هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی سووکی تێکساس بە 85 دۆلار و 72 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و ئەویش بەڕێژەی 1.54٪ دابەزیوە.

دابەزینی نرخی نەوت لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ قورسترین گەمارۆی ئابووری ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەستپێدەکات و هیچ هیوایەکیش بۆ چارەسەرکردنی گرژییەکان لە گەرووی هورمز لەئێستادا نییە.