دیمەنێک لە مۆنۆمێنتی هەڵەبجە _ وێنە: 964
پۆلیسی هەڵەبجە: جلوبەرگی وڵاتێکی بیانی لەبەردایە و شێوەی گۆڕاوە
تەرمێکی بێناسنامە لە شاخەکانی خورماڵ دۆزرایەوە
ژێوار خدر
پۆلیسی خورماڵ تەرمێکی لە ناوچە شاخاوییەکانی پشت گوندی بانیشاری کۆن دۆزییەوە، تیمەکانی بەڵگەوتاوان گەیشتوونەتە شوێنەکە، بەڵام بەهۆی ئەوەی کاتێکی زۆر بەسەر گیانلەدەستدانەکەیدا تێپەڕیوە، تەرمەکە نەناسراوەتەوە.
پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە راگەیاند، دوای ئاگادارکردنەوەیان، تیمەکانی پۆلیسی خورماڵ و بەشی بەڵگەوتاوان چوونەتە شوێنەکە، بەڵام بەهۆی سەختی و شاخاویبوونی ناوچەکەوە، دوای چەند کاتژمێرێک گەڕان توانیویانە تەرمەکە بدۆزنەوە.
دەشڵیت، “تەرمەکە جلوبەرگی وڵاتێکی بیانی لەبەردایە و هیچ جۆرە ناسنامەیەکی پێنەبووە، لەبەرئەوەی کاتێکی زۆریش بەسەر رووداوەکەدا تێپەڕیوە، شێوەی تەرمەکە گۆڕاوە و نەناسراوەتەوە.”
تەرمی هاوڵاتییەکە رەوانەی پزیشکی دادی هەڵەبجە کراوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی لە بنکەی پۆلیسی خورماڵ لە رووداوەکە دەستی پێکردووە.