لە کەرکوک
پیاوێک کەوتەبەر ئامێری بلۆکبڕین و گیانی لەدەستدا
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
لە کەرکوک پیاوێک لە کاتی پاککردنەوەی ئامێری بلۆکبڕین، سەری کەوتەبەر ئامێرەکە و گیانی لەدەستدا.
رووداوەکە بەم شێوەیە بووە؛ کاتژمێر 5:30 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 19.8.2026 لە نزیک مەفرەق شوان کوڕ و باوکێک لە کارگەی بلۆک بڕینەکەیان ئیشیان کردووە، کاتێک باوکەکە سەرقاڵی پاککردنەوەی ئامێری بلۆکبڕینەکە بووە، کوڕەکەی نەیزانیوە کاری بە ئامێرەکە کردووە، لەناکاو سەری باوکی بەر تیخی ئامێرەکە کەوتووە و هەرزوو رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی ئازادی کەرکوک بە 964ـی وت، ئەو هاوڵاتییە دانیشتووی گوندی چەمەزەردەڵەی سەربە ناحیەی پردێیە، پێش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری