مەسرور بارزانی و عەلی ئەلزەیدی لە بەغدا کۆبوونەوە
"ئەم هێرشانە قبوڵکراو نین"
عەلى زەیدى پەیوەندى تەلەفونى بە مەسرور بارزانییەوە کرد
وریا فەتاح
عەلى زەیدى سەرۆک وەزیرانى عێراق، پەوەندییەکى تەلەفونى لەگەڵ مەسرور بارزانى ئەنجامدا و پێى وتووە کە ئەو هێرشانەى دەکرێنە سەر عێراق و هەرێم، قبوڵکراو نین.
لە راگەیەندراوێکدا کە لە پەڕەى خۆى بڵاوى کردووەتەوە، مەسرور بارزانى رایگەیاند: ئەمڕۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنیمان لە عەلی فالح زەیدی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵەوە پێگەیشت .
وەک باسى دەکات، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ ، سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکەی سەر نووسینگەی تایبەتی سەرۆک وەزیران و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستنی کردووە و وتویەتى،” ئەم هێرشانە بۆ سەر عێراق و هەرێمی کوردستان بە هیچ شێوەیەک قبوڵکراو نین”.
“سوپاسی پەیوەندیی و بەدواداچوونی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵمان کرد و جەختمان لە گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە”.