بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ:

پێنج تۆن شمەک و خۆراکی بەسەرچوو لەناوبران

فەرهاد حەسەن

تەبندروستی چەمچەماڵ رایگەیاند ئەمڕۆ دووشەممە پێنج تۆن شمەک و خۆراکی بەسەرچوویان لەناو بردووە کە لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی قەزاوە دەستی بەسەرداگیرابوو.

لیژنەکە پێکهاتووە لە نوێنەرانی قائیمقامیەت، و چاودێری تەندروستی، بەشی ئابووری ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی و بەرگری شارستانی، بەهاوکاری کۆمپانای ئانزۆ، ئەو مادە بەسەرچووانەشیان لەناو بازاڕ و مارکێت و شوێنە گشتییەکانی چەمچەماڵ دەستبەسەرداگرتووە و رێکاری یاساییش بەرامبەر خاوەن شوێنەکان گیراوەتەبەر.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ دەڵێت، بەردەوام لە هەوڵی پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی هاوڵاتیاندان داواش لە هەموولایەک دەکات کە لەکاتی بینینی هەر شمەکێکی خراپ و بەسەرچوو ئاگاداریان بکەنەوە.