عەباس عێراقچی دەڵێت: ئاگام لەو رووداوە نییە
عێراق داوای لە ئێران کرد هه‌ڵوێستێکی فه‌رمی لەرێگەی بەیاننامەیەکەوە بۆ هێرشە درۆنییەکەی سەر پیرمام رابگەیەنێت
فەرهاد حەسەن
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق داوای له هاوتا ئێرانییه‌كه‌ی كرد، سه‌باره‌ت به بۆردومانی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم، هه‌ڵوێستی فه‌رمیان هه‌بێت و له‌به‌رامبه‌ریشدا، لایەنی ئێرانی سه‌رسوڕمانی و بێئاگایی خۆی ده‌ربڕیوە و رایگه‌یاند، هیچ زانیارییه‌كی له‌و باره‌یه‌وه نییه.
بەپێیی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ عەباس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌نجامداوە، بۆ تاوتوێكردنی ئه‌و هێرشه‌ی كه شوێنی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی حه‌دید 110ه‌وه كراوەته ئامانج.
جه‌ختیكردووەته‌وه، هێرشه‌كانی پێشوتر له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئێرانه‌وه به پاساوی بونی پارت یاخود گروپی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی له ناوچه‌كه‌دا ئه‌نجامدران، به‌ڵام دوایین هێرش راسته‌وخۆ نوسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كرده ئامانج و ئه‌مه‌ش پێشینه‌یه‌كی مه‌ترسیداره كه ده‌توانێت گرژی و سه‌قامگیری له ناوچه‌كه زیاتر بكات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ئه‌م به‌ئامانجگرتنه ناڕه‌وایه‌ی سه‌ركۆنه كرد و داوای روونكردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی فه‌رمی ئێرانی كرد سه‌باره‌ت به‌و هێرشه و رایگه‌یاند، “ئه‌مجۆره كارانه ده‌بنه مایه‌ی هه‌ڵكشانێكی مه‌ترسیدار كه كاردانه‌وه‌ی نه‌رێنی له‌سه‌ر ئاسایشی عێراق و سه‌قامگیری ناوچه‌كه ده‌بێت”.
لایخۆشییه‌وه، عه‌باس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، سه‌رسوڕمانی خۆی له روودانی هێرشێكی له‌و شێوه‌یه ده‌ربڕی و روونیكرده‌وه كه هیچ زانیارییه‌كی نییه ئاماژه به‌وه بكات كه هێرشه‌كان له خاكی ئێرانه‌وه ئه‌نجامدرابن، جه‌ختیشیكرده‌وه، هیچ پاساوێك بۆ ئه‌و جۆره كارانه نییه، به له‌به‌رچاوگرتنی په‌یوه‌ندییه ئه‌رێنی و پته‌وه‌كانی نێوان حكومه‌تی ئێران و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ دوو لایه‌نی سه‌ره‌كیی ناوچه‌كه.
له‌به‌رامبه‌ریشدا، فوئاد حسێن داوای له لایه‌نی ئێرانی كرد كه به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی ده‌ربكات و هه‌ڵوێستی كۆماری ئیسلامی ئێران سه‌باره‌ت به‌و هێرشه و لایه‌نه‌كان یان هۆكاره‌كانی پشتی ئه‌و هێرشه روونبكاته‌وه، وه‌زیری دەرەوەی ئێرانیش به‌ڵێنیدا به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی ده‌ربكات و هه‌ڵوێستی حكومه‌تی ئێران له‌سه‌ر ڕوداوه‌كه روونبكاته‌وه.
دژەتیرۆری کوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە کاتژمێر 00:28 خولەك، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوی پێشکەوتوو لە جۆری “حەدید-110” لە خاکی ئێرانەوە ئاڕاستەی قەزای پیرمام لە پارێزگای هەولێر کران.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی دژەتیرۆر (کە له لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت و سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانه)، ئامانجی هێرشەکان بارەگای نوسینگەی تایبەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن بووە، بەڵام هێرشەکان هیچ زیانێکی گیانیان لێ نەکەوتوەتەوە.