گرژی ناوچەکە هۆکارە
نرخی نەوت بۆ هەر بەرمیلێک 91 دۆلاری تێپەڕاند
ژووری هەواڵ
بەهۆی گرژییەکانی ناوچەکە نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەخۆوەبینی، بەجۆرێک بۆ هەر بەرمیلێک 91 دۆلاری تێپەڕاندووە.
ئەمڕۆ سێشەممە نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت 62 سەنت، یاخود 0.7%، بەرزبووەوە و گەیشتە 91.49 دۆلار. ئەمە بەرزترین ئاستی نرخی نەوتی برێنتە لە 30ی تەممووزەوە.
بەرمیلێک نەوتی سووکی تێکساسی ئەمریکاش 75 سەنت لە نرخەکەی بەرزبووەوە و گەیشتە 85.25 دۆلار، ئەمیشیان بەرزترین ئاستییەتی لە 31ی تەممووزەوە.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەدوای ئەو لێدوانە دێت کە بەرپرسێکی باڵای ئێرانی دوێنێ دووشەممە بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندبوو، وڵاتەکەی ستراتیژییەتی سەربازیی خۆی بۆ دۆخێکی “تەواو هێرشبردن” دەگۆڕێت، چونکە هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە کۆتاییهێنانێکی هەمیشەیی بە جەنگەکە وەستاون.