"حەزدەکەم بەرامبەرەکانم عێراقی یان ئێرانی بن"

یاریزانێکی لێهاتووە و ناچارە بۆ مەسروفی وەرزشەکەی ئیش بکات

میلاد جەلال – گەرمیان

پاڵەوانێکی کەلاری لەبری خۆئامادەکردن بۆ پاڵەوانێتییەک، ناچارە رۆژانە لەناو بازاڕ بۆ مەسروفی وەرزشەکەی ئیش بکات.

ئومێد فازڵ یاریزانی موای تای بە 964ـی وت، “بەشداری شەش پاڵەوانێتی پرۆفیشناڵم کردووە و لە پێنجیان براوە بووم، مانگی داھاتوو لە سلێمانی پاڵەوانێتیم ھەیە و خۆم ئامادە دەکەم و کاریش دەکەم”.

“حەزدەکەم بەرامبەرەکانم عێراقی یان ئێرانی بن، چونکە رەحمم بۆ کورد هەیە و پێمخۆش نییە بەرامبەر بە کوردێک یاری بکەم”، ئومێد فازڵ وای وت.

پاڵپشت و یارمەتیدەری ئومێد تەنیا دەستە زەحمەتکێشەکانی خۆیەتی، خەونیشی ئەوەیە بەو حاڵەوە بەشداری پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتییەکانی وەک وڵاتی تایوان بکات.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری