لە رووداوەکەدا ژنێک و یەکێک لە شۆفێرەکان بریندارن
گەنجێکی 22 ساڵ گیانی لەدەستدا
ئاکام غەفور – گەلی عەلی بەگ
دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، لەسەر رێگای گەلی عەلی بەگ رووداوێکی سەختی هاتوچۆ لە نێوان پیکابێک و ئۆتۆمبێلێکی تایبەتدا روویدا.
بە پێی زانیارییەکانی پەیامنێری 964 لە شوێنی رووداوەکە، گەنجێکی تەمەن 22 ساڵ کە شۆفێری ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە بووە گیانی لەدەستداوە و سەرنشینەکەشی کە ژنێک بووە بریندارە.
وتیشی،”شۆفێری پیکابەکەش بریندارە و بارێک تەماتەی پێ بووە و ویستوویەتی بیبات بۆ هەولێر، بەڵام بارەکەشی تیاچووە”.
بەپێى زانیارییەکانى پەیامنێرى 964، بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانە کراون هێشتا خانەوادەی هەردوو بریندارەکە نەگەیشتوونەتە نەخۆشخانە و پێدەچێت ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە لەگەڵ ژنە بریندارەکە خەڵكی هەرێم نەبن و بۆ گەشت روویان لەو ناوچەیە کردبێت.
پێداچوونەوە: شیرین ساڵح