ناوچەی سەوزی بەغدا
بە بڕیاری زەیدی
فەرماندەیەکی نوێ ئەمنیەتی ناوچەی سەوزی پێ سپێردرا
ئەحمەد مستەفا
رۆژنامەی شەرقلئەوسەت، بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق بڵاو کردووەتەوە، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لیوا روکن ئوسامە عەبد تاریشی وەک فەرماندەی نوێی فرقەی تایبەت دەستنیشان کرد.
ئەو فرقەیە بەرپرسە لە پاراستنی “ناوچەی سەوز” لە بەغدای پایتەختی عێراق.
لیوا روکن ئوسامە عەبد تاریش (کە سەر بە هێزە تایبەتەکانە) ئەرکی پاراستنی ناوچەی سەوزی لە ئەستۆ گرتووە، کە باڵەخانەکانی حکومەت، پەرلەمان، سەرۆکایەتی کۆمار و چەندین دەزگای ئەمنی و دیپلۆماسی لەخۆدەگرێت.
رۆژنامەکە دەڵێ، ئەم هەنگاوە لەگەڵ نزیکبوونەوەی کاتی دیاریکراو بۆ کۆتاییهاتنی ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی لە عێراق لە کۆتایی مانگی ئەیلوولدا دێت، ئەوەش لە کاتێکدایە کە ناکۆکییەکان لەسەر پرسی چەکی گرووپە چەکدارەکان روو لە هەڵکشانن.