لە قەزای خەبات
تەرمی گەنجە خنکاوەکەی زێی گەورە دۆزرایەوە
964+
فەرهاد حەسەن
ئەو گەنجەی دوێنێ لە سنووری قەزای خەبات کەوتبووە ناو ئاوی زێی گەورە، تەرمەکەی دۆزرایەوە.
گەنجەکە ناوی یوسف ئەحمەد، تەمەن 20 ساڵان و خەڵکی گوندی گردجوتیارە لە هەولێر.
دوێنێ هەینی 14.8.2026 لەلایەن هاوڵاتیان تیمەکان ئاگادارکرانەوە بە خنکانی ئەو گەنجە و تیمی ژێر ئاوی خەباتیش لە شوێنی رووداوەکە دەستیان بە گەڕان کرد.
شاخەوان سەعید وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر، لە گروپی میدیاکاران لە واتساپ دەنگێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، دوای گەڕانی تیمەکانیان توانیویانە سەر لەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی ئەو گەنجە بدۆزنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمساڵ لە سنووری پارێزگای هەولێر 16 حاڵەتی خنکانی هاوڵاتیان تۆمارکراون.