34 رۆژە تەرمەکەى لە ژێر ئاودایە

باوکى گەنجە خنکاوەکەى رووبارى سیروان لەچاوەڕوانى تەرمى کوڕەکەى نوێژ دەکات

میلاد جەلال- گەرمیان

34 رۆژە، باوکى ئەحمەد ئەو گەنجەى لە رووبارى سیروان خنکاوە، چاوى لەسەر رووبارەکە لانەبردووە و هەر چاوەڕێیە لە گۆشەیەکەوە، تەرمى کوڕەکەى سەرئاو بکەوێت و کۆتایى بە چاوەڕوانییەکەى بێت.

ئەمڕۆ، لە تەنیشت رووبارى سیروان، مام لوقمان باوکى ئەحمەد نوێژ دەکات و نزا دەکات، رووبارەکە تەرمى کوڕەکەى پێبداتەوە.

لەماوەى رابردوودا، تیمەکانى بەرگرى شارستانى و خۆبەخشان، هەرچى هەوڵ و توانایان هەبوو خستیانە گەڕ بۆ دۆزینەوەى تەرمەکە، بەڵام هەموو هەوڵەکان بێسود بوون و تەرمەکە هێشتا نەدۆزراوەتەوە.

سەرەڕاى کۆتاییهاتنى گەڕانى تیمەکان، بەڵام باوکە جەرگسوتاوەکە بەیانى زوو تا ئێوارە چاوى لەسەر رووبارەکە لانادات.

ئەحمەد لوقمان ئەو گەنجە بوو کە رۆژی چوارشەممە 17.6.2026 لەکاتی راوەماسی لەناو رووباری سیراون لە سنووری گەرمیان خنکا و دوای خۆی کچێکی تەمەن سێ ساڵی جێهێشت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح