لە عەربەت

کامێرای چاودێری مۆبایل دزێکی ئاشکرا کرد

ئەحمەد مستەفا

مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی عەربەت بە سوودوەرگرتن لە کامێرای چاودێری، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە لەکاتی نوێژکردندا مۆبایلی لە هاوڵاتییەک دزی بوو.

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەڵێ، دوای ئەوەی هاوڵاتییەک لە بنکەی پۆلیسی عەربەت سکاڵای تۆمارکرد کە لەکاتێکدا سەرقاڵی نوێژ کردن بووە لەیەکێک لەمزگەوتەکانی عەربەت، تۆمەتبارێک موبایلەکەی لێ دزیوە.

پۆلیس دەڵێ، دەستبەجێ بڕیاری دادوەر بۆ ررووداوەکە وەرگیراوە و لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستیپێکرد.

پاش گەیشتنە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان و بەسوود وەرگرتن لەکامێراکانی چاودێری، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی عەربەتەوە دەستگیربکرێت، هەروەها دەستیشگیرا بەسەر مۆبایلە دزراوەکەدا.

لەئێستادا تۆمەتبار (ر، م، ح لەدایکبووی 2001) بەبڕیاری  دادوەرو بەپێی ماددەی (444) لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراوەو لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا بەردەوامە.