لەوێ کات وەستاوە

مۆزەخانەى ریڤەرساید؛ بەریتانیایەکى بچوکى لەخۆیدا هەڵگرتووە


ژوورى هەواڵ

کاتێک هەنگاو دەنێیتە ناو مۆزەخانەی ریڤەرساید، هەست دەکەیت کات وەستاوە، ئەم شاکارە مەزنەی کە لەلایەن ئەندازیاری ناسراوى عێراقى “زەها حەدید”ەوە دیزاین کراوە، چیرۆکی وڵاتێک و مێژوویەک دەگێڕێتەوە کە بەشێوازێکە هەستەکەى بەریتانیایەکى بچوک لەو مۆزەخانەیەدا جێ کراوەتەوە.
بڵند عەزیز، بەرپرسى ئۆفێسى 964 لە بەریتانیا، ئەمجارە چووەتە ئەو مۆزەخانەیە و لە ناو دیمەنی شەقامە بەردڕێژە کۆنەکان و ترام و ماتۆڕە مێژووییەکانەوە، سەردەمی زوومان بۆ دەهێنێتەوە یاد و پەردە لەسەر زانیاریی و جوانییەکانی ئەو شوێنە لادەدات.
مۆزەخانەی ریڤەرساید کە دیزاینەکەی لە ساڵی 2009 کراوە و لە ساڵی 2011 بە فەرمی کراوەتەوە، تەنیا دوای ساڵێک بووە خاوەنی خەڵاتی یەکێک لە مۆزەخانە جوانەکانی ئەوروپا. ئێستا بووەتە ناوەندێکی گەورە و ساڵانە پێشوازی لە زیاتر لە یەک ملیۆن سەردانیکار دەکات کە بۆ بینینی ئەم مێژووە راستەقینەیە گەشت دەکەن.
بڵند بە کامێراکەیەوە گەشتێکی بۆ ناو مۆزەخانەکە کردووە و دیمەنی سەرنجڕاکێشی ئەو شاکارە ئەندازیارییە و چیرۆکی ئەو کەلوپەلە مێژووییانەتان پیشان دەدات و گەشتێک بەناو کاتدا بە بینەر دەکات.