20 فڕۆکەی جەنگی چاودێری گەمارۆ دەریاییەکە دەکەن

سێنتکۆم: رێڕەوەی 55 کەشتیمان لە ئاوەکانی نزیک ئێران گۆڕیوە

شۆڕش قادری

فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، تا ئێستا رێڕەوەی 55 کەشتیان لە ئاوەکانی نزیک ئێران گۆڕیوە.

سێنتکۆم لە دوا پۆستی خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاندووە، زیاتر لە 20 فڕۆکەی جەنگیی چاودێری گەمارۆی دەریایی سەر بەندەرەکانی ئێران دەکەن و تا ئێستا رێڕەوی 50 کەشتیان لە گەرووی هورمز و ئاوەکانی نزیک ئێران گۆڕیوە.

جگه لەوەش دوو کەشتیان بەئامانج گرتووە و دەستیان بەسەر دوو کەشتی دیکەشدا گرتووە.

هەرچەندە گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران تاڕادەیەک هێوربوونەتەوە و هەموو پێشبینییەکان بۆ ئەوەن بەمزووانە لەسەر گەرووی هورمز رێککەوتن بکرێت، بەڵام فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا دەڵێت، هێزەکانیان هێشتا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ماون و چاودێری وەزعەکە دەکەن.